بەشی فیزیای گشتی و کرداری

General & Applied Physics

بەشی فیزیا لەسەر بنەمای فەرمانی سەرۆکایەتی زانکۆ ژمارە: (٤/١١٩٩٠) لە بەرواری (١٧-٦-٢٠١٤) دامەزراوە. بەشێک بوو لە سەرۆکایەتی زانکۆ، بەڵام دواتر لەگەڵ هەردوو بەشی کیمیا و بایۆلۆجی فاکەڵتی زانستیان پێکهێنا. لە ساڵی خوێندنی (2014-2015) یەکەم پۆلی خوێندکاری وەرگرتوە. لە ساڵی خوێندنی (2017-2018)دا، خولی یەکەمی دەرچوونی هەبووە. خوێندن تەنها لە بەیانیاندا بەڕێوەدەچێ.


هەروەها یەک وەجبە دبلۆمی باڵای (یەک ساڵەی ئەکادیمی) لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبردوە و لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ دووەم وەجبە وەردەگیرێن.


بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ ناونیشان بەشەکە گۆڕدرا بۆ فیزیای گشتی و کرداری کە لە دوو لقی (گشتی) و (پزیشکی) پێکهاتوە و خوێندکاران لە قۆناغی سێوە جیادەکرێنەوە. پڕۆگرامی خوێندن بەشێوەیەک داڕێژڕاوە کە بگونجێ لەگەڵ بازاڕی کار و ئامانجەکان بەش.


ستافی پسپۆڕی فیزیا لە نزیکەی ٢٠ کەس پێکهاتوە کە هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا (٣ کەس) و ماستەر (12 کەس) و بەکالۆریۆس و سێ خوێندکاری خوێندنی دکتۆرا و پێنج خوێندکاری خوێندنی ماستەری هەیە.